به مه‌به‌ستی لێـكۆڵینه‌وه و تاوتوێـكردنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها
گومانی ئه‌وه‌ی كه سوریا پـێده‌چێت به نهێنی هه‌وڵی دامه‌زراندنی سـازگه‌یه‌كی ناوه‌كی بدات، له‌و پـێناوه‌دا ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڤیه‌نـنا ده‌سـتی به كۆبوونه‌وه‌ی پـێنج ڕۆژی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه.
ئێران پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دواین ڕاپـۆرتی ڕه‌خنه‌ئامێزی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران هه‌ر بۆیه تاران له‌وانه‌یه ئاسـتی هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناوبراودا كه‌م بكاته‌وه.
ڕاپـۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاویكرده‌وه تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌دات ئێران هێنده به‌ڵـگه‌ی پـێویستی نه‌داوه‌ته ئاژانسه‌كه كه به‌هۆیه‌وه بتوانێت ئه‌و ده‌نگ‌گۆیانه ده‌م‌كوت بكات كه ده‌ڵێن تاران وا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.
له هه‌واڵێـكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له ڤیه‌نـنا ڕه‌خنه‌ی له ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ئه‌مریكا گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زانیاریـیه‌كانی كه گوایه په‌یوه‌ندیـیان به سـازكه‌ی ناوه‌كی سوریا و هه‌روه‌ها هێرشـكردنه سه‌ر سـازگه‌كه نه‌دابووه به ئاژانسی ناوه‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌كه ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت ئه‌و سـازگه‌یه بـپـشـكنێت.