Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی مه‌سه‌دۆنیا له‌نێو فرتوفێڵ و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌دا به‌ڕێوه‌چوو


كاربه‌ده‌سـتانی مه‌سه‌دۆنی ده‌ڵێن ده‌نگدان له‌ 22 بنكه‌ی ده‌نگداندا دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ داخران. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرت هه‌یه‌ باس له‌ ڕوودانی فرتوفێڵ و تۆقاندن ده‌كات. هاوكاتیش سه‌رۆك وه‌زیر نیكۆلا گروڤسكی باس له‌ سه‌ركه‌وتن ده‌كات و ده‌ڵێت پارته‌ بارێزگاره‌كه‌ی (VMRO-DPMNE) زیاتر له‌ نیوه‌ی كورسـیـیه‌كانی په‌رله‌مانه‌ 120 ئه‌ندامه‌كه‌ی به‌ده‌سـتهێناوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ستیفان بۆس له‌ بوداپــێستی پایته‌ختی هه‌نگاریاوه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان وریا كاڵێ به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌.

ده‌نگده‌ران له‌ مه‌سـه‌دۆنیا هه‌وڵیان دا ده‌نگ بده‌ن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ پـێشوه‌خته‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رباری ته‌قه‌كردن و سه‌رپـێچیـیه‌كانی هه‌ڵـبژاردن، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی داخسـتنی نزیكه‌ی 20 بنكه‌ی ده‌نگدان.

لـێپـرسـراوانی هه‌ڵـبژاردن وتیان دوو ڕووداوی ته‌قه‌كردنی جیا له‌ گوندی ئاراسینۆڤا ڕوویدا له‌ نزیـك سـكۆپـیای پایته‌ختی مه‌سه‌دۆنیا.

گوندنشـینه‌كان ڕایانگه‌یاند كێشه‌كه‌ له‌ كاتێـكدا ڕوویدا كه‌ كه‌سـێـك هه‌وڵی دا له‌بری چه‌ند كه‌سێـكیـكه‌ ده‌نگ بدات بۆ پارتی كه‌مینه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژاده‌كان. وتیشی لایه‌نگرانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردن برینداربوون به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پـۆلیسـدا، وه‌ پـێده‌چێت یه‌كێـك دوای برینداربوونی گیانی له‌ده‌سـتدابێت.

ته‌قه‌كردن مه‌ترسی توندوتیژی نوێی نه‌ژادی به‌ربڵاو له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رز كرده‌وه‌.

سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له‌ ناوچه‌ی ئاراسینۆڤا ئه‌ژین و دژی هێزه‌كانی حكومه‌ت شه‌ڕیان كرد له‌ سـاڵی 2001 دا بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافی زیاتر بۆ كه‌مایه‌تیـیه‌ ئه‌لبانیـیه‌كان.

XS
SM
MD
LG