حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت ئێسكوپـروسكی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان داوه‌ته‌وه به لیژنه‌یه‌كی ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور تا بیانگێڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل كه له سـاڵی 2006دا و له میانه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل- حزبوڵادا كوژران له لوبنان.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حزبوڵڵا دانه‌وه‌ی پاشـماوه‌كانی ته‌رمه‌كانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له شـارۆچكه‌ی ناقوره‌ی سه‌رسـنووری لوبنان ڕاگه‌یاند. چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پاش گه‌یشـتنی نه‌سیم نسر هاوڵاتی لوبنانی له‌دایكبووی ئیسرائیل كه چه‌ند كاتژمێرێـك به‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه له ئیسرائیل له زیندان ئازادكرا.
لیژنه‌ی خاچی سوور نسـریان گێڕایه‌وه لوبنان پاش ئازادكردنه‌كه‌ی دوابه‌دوای شه‌ش سـاڵی گرتن به‌هۆی وه‌ك ده‌گوترێت له‌سه‌ر سـیخوڕایه‌تی كردن بۆ حزبوڵڵا.