سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له وتاره ڕادیۆیییه ههفتانهكهیدا گوتی كۆنگرسی به ڕێبه‌رایه‌تی دیموكراته‌كان شـكسـتی هێناوه له تاوتوێـكردنی زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگ، بۆیه ئێسـتا ئه‌و كرداری خێرای له‌وان دوێت. دیموكراته‌كانیش لای خۆیانه‌وه هانی هاوكاره كۆماریـیهكانیان دا له پـرۆژه بڕیارێـكی تایبه‌ت به ژینگه پـشـتیوانیان لێ بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كێنت كله‌ین له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت یاسادانه‌رانی ئه‌مریكایی كاتێـك له‌م هه‌فته‌یه‌دا له پـشووی بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری قوربانیانی له‌شـكری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ركار له باره‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رین له پـرۆژه بڕیار پـێویسته به خێرایی هه‌نگاو بنێن.
سه‌رۆك بوش: " ئومێده‌وارم ئه‌ندامانی كۆنگرس بگه‌ڕێنه‌وه و پـشوویان دابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێـكی زۆریان به‌جێ ماوه له‌سه‌ر كێشـه گرنگه‌كان و كاتێـكی كه‌م بۆ جێبهجێـكردنیان به‌ده‌سته‌وه ماوه."
له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی كۆنگرسی ئه‌مریكایی له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ چه‌ندان مه‌سه‌له، له‌وانه ڕێكه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا و هه‌روه‌ها پشـتڕاستكردنی كۆنگرس له‌سه‌ر دیاریكردنی 350 پـۆسـتی فیدراڵی سه‌رۆك بوش و دابینكردنی بوجه بۆ هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆنگرس شـكسـتی هێناوه.
سه‌رۆك بوش: " هێزه‌كانمان له ئه‌فغانسـتان به شـانازی و ئازایهتیـیهوه كارده‌كه‌ن و دهسـتێـكی كوشـندهیان له تاڵیبانه‌كان و ئه‌لقاعیده‌دا وهشـاندوون. هێزه‌كانمان له عێراق ئه‌لقاعیده و توندڕه‌وه‌كانی تر له‌و شوێنانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوون وه‌ده‌رناون، وه له دواترین بنكه به‌هێزه‌كانیان ڕاویان ده‌نێن و ژن و پـیاوانمان به جلوبه‌رگی له‌شـكریـیه‌وه ڕۆژانه ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی، وه شـایانی ئه‌و نه‌رمی و سه‌رچاوانه‌ن كه پـێویسـتیانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان."
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت كۆنگرس پـرۆژه بڕیاری بوجه‌ی جه‌نگ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌رجیـیه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌وه نیـیه.
پـێشـنیازی ڕێـكه‌وتنی بازرگانی ئازادی سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا له‌لایه‌ن خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ربه‌ست كرا. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یهكێتیـیهكانی كار له ئه‌مریكادا گازنده‌ی ئه‌ویان كرد مافه‌كانی كرێـكارانی كۆڵۆمبی زۆر جار پـێشـێل ده‌كرێن.
هاوكات له وتاری ڕادیۆیی دیموكراته‌كاندا باربڕه بۆكسه‌ر له سـتانی كالیفۆرنیا، ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمیته‌ی ژینگه له ئه‌نجومه‌نی سینات ده‌كات داوای له سیناتۆری هاوڕێـیانی كرد پـشـتگیری له‌و یاسایه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وای جیهانی.
باربڕه بۆكسه‌ر: " ڕاسـتیـیهكهی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه زه‌مین له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر ئێسـتاكه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرین. ئه‌وان به ڕوونی به ئێمه‌یان وتووه كه فره‌تر له 40 ده‌ر سه‌دی ئافریده و جانهورهكانی خوا له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچووندا بن ئه‌گه‌ربێت و ئێمه ئێسـتاكه هه‌نگاو نهنێـین.
خانم باربڕه له دژی ئه‌و بانگهشـانهی پـیشه‌سـازیـیه كه ده‌ڵێن پـێشـنیازی سـنوورداركردنی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و هه‌روه‌ها ده‌رهاوێژه گازیـیهكان له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه له ئابوری بكه‌ن. خانم باربڕه گوتیشی یاساكه ده‌بێته مایه‌ی خولقاندنی به ملیۆنه‌ها كاری نوێ و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی وزه ده‌بات.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی سینات ڕۆژی ئه‌م دووشه‌ممه‌یه تاوتوێی پـرۆژه بڕیاره‌كه بكات.