وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ڕێـگرتنی حكومه‌تی بورمی له
گه‌یاندنی كۆمه‌كی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و وڵاته له‌ده‌سـتدانی ژیانی به ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی بورمی لێـكه‌وته‌وه.
له میانه‌ی كۆڕێـكی ئاسایشی ڕۆژی شه‌ممه له وڵاتی سه‌نگافور ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی حكومه‌تی بورما ڕێـگه‌ی به كه‌شـتیـیه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی نه‌دابوو تاوه‌كو كۆمه‌كی فریاگوزاری بگه‌یه‌نـنه لێقه‌وماوانی زریانی نارگس. به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی له میانه‌ی كاره‌سـاته سـروشـتیـیه‌كانی دیكه‌ی پـێشـوودا هه‌ردوو وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا و به‌نگلادش گه‌یاندنی كۆمه‌كی فریاگوزاریـیان بۆ زیندوماوانی كاره‌سـاته‌كه په‌سه‌ندكردبوو.
ئه‌م تێبینیـیه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو كه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو حكومه‌تی له‌شـكری بورمی ئاواره و لێـقه‌وماوانی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی ناچار كردبوو كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ری به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو گونده وێرانه‌كانیان.
له لایه‌كی تره‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له قامیشی حه‌یزه‌ران و قوماشی چادر بۆ بنیادنانه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كانیان له‌وه زیاتر وه‌ك كۆمه‌كی فریاگوزاری هیچی دیكه نادرێته زیندووماوانی زریانه‌كه.