له سـتۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید و به سه‌رپه‌رشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به عێراق به‌سـترا. نوێنه‌رانی پـتر له 100 وڵات و ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شـداریـیان تیادا كرد.
سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون په‌سنی حكومه‌تی عێراقی دا بۆ هه‌وڵه‌كانی له به‌ره‌وپـێشـبردنی باری ئاسایش.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی به‌شـداربوو دیپـلۆماتانی ئاست باڵایان ڕه‌وانه‌ی كۆنفرانسه‌كه كردبوو، له‌وانه ئه‌مریكا كه خانم كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناردبوو، وه‌لێ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و كوه‌یت به‌و ئاسـته به‌شـداریـیان تیادا نه‌كرد.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنێـتی به‌ڕێوه‌چوون و ده‌رئه‌نجامی كۆنفرانسی سـتۆكهۆڵم هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردبوو:
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر دیندار زێباری، ڕێـكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شـداربووی كۆنفرانسه‌كه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:31 خوله‌كه.