به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مایكڵ هه‌یدن ڕایگه‌یاند
تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده كاریگه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ده‌سـتداوه و له شوێنه‌كانی تری جیهانیشـدا له به‌رگریـكردندایه.
به‌ڕێز هه‌یدن بۆ ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆسـتی ڕاگه‌یاند ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسـامه بن لادن توانای به‌كارهێنانی شه‌ڕی عێراقی له‌ده‌سـتداوه سه‌باره‌ت به ڕاكێشـانی كه‌سـانی زیاتر به‌لای تۆڕه‌كه‌یدا. دوو سـاڵ له‌مه‌به‌ر ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا ناسـراو به CIA له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشـته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شه‌ڕ بووه به ئامرازێـكی پـڕۆپاگه‌نده و وه‌رگرتنی خه‌ڵـك له‌و كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌دا.
به‌ڕێز هه‌یدن هۆشـداری ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌لقاعیده هه‌ر وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسـیدار ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتی ئه‌و تۆڕه تێرۆریسـتیـیه دووچاری دۆڕاندنێـكی سـتراتیجی بوونه‌ته‌وه له عێراق و عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌دا. مایكڵ هه‌یدن به‌ڕێوه‌به‌ری CIA گوتیشی ئه‌و كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه دووچاری شـكسـتی بیروباوه‌ڕ بوونه‌ته‌وه له نێو جیهانی ئیسلامی‌دا كه ئایدیۆلۆجیای توندڕه‌وی له ناو ئاینی ئیسـلامدا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێز هه‌یدن گوتی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه تێرۆریسـتیـیه به‌ده‌ستهێناوه له په‌نا پارێزراوه‌كانیاندا به درێژایی سـنووری ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان.