ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی دوو هێرشی خۆكوژی له باكوری عێراقدا به‌لای
كه‌م 19 كه‌س كوژران.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له كوشـنده‌ترین هێرشی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ له بنكه‌یه‌كی وه‌رگرتنی پـۆلیس له شـارۆچكه‌ی شه‌نگال خۆی ته‌قانده‌وه، ده‌رئه‌نجام 16 كه‌سی كوشت و 14 كه‌سی تریشی برینداركرد. پـۆلیس و كارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌ی ئه‌و شـارۆچكه‌یه ده‌ڵێن 14 له كوژراوان ئه‌وانه بوون كه ویسـتبوویان بـبن به پـۆلیس، وه دووانه‌كه‌ی تر ئه‌فسه‌ری پـۆلیس بوون.
چه‌ند كاتژمێـرێـك به‌ر له‌و ڕووداوه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیلێـكی پـۆلیسـه‌وه هێرشی كردبووه سه‌ر هێزێـكی ئاسایشی شـاری موسڵ، ده‌رئه‌نجام به‌لای كه‌م 3 كه‌سی كوشت، له ناویاندا 2 پـۆلیس، وه 9 كه‌سی تریش برینداربوون.
له ڕووداوێـكی تردا، پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند هێزێـكی مللی عێراق كه ئه‌مریكا پـشـتیوانیـیان لێده‌كات له شهڕوپـێـكدادانێـكدا نزیـك شـاری تكریت به‌لای كه‌م 12 یاخیبوویان كوشت. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت شهڕوپـێـكدادانهكه له ئاكامی ته‌قه‌كردنی یاخیبووان له هێزێـكی پاسه‌وانێتی عێراق هه‌ڵـگیرسـا.
سه‌باره‌ت به دوو هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی شه‌نگال و شـاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.