سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ورده‌كاری نه‌خشه‌یه‌كی 12 ملیار دۆلاری ئاشـكراكرد بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕی 20 سـاڵه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان زیانی زۆری پـێـگه‌یشـتووه. ئه‌م نه‌خشه ئابوریـیه وه‌ها سه‌یر ده‌كرێت كه به‌شێـكی سه‌ره‌كی بێت له سـتراتیژیـیه‌تێـكی حكومه‌ت بۆ شـكستهێنان به سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌لیل كایه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌سـته‌نبوڵ ئه‌ویش ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی. ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا نه‌خشه‌یه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
- Dorian Jones