ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 6 كوڕی هه‌رزه‌كاریان ده‌سـتگیركردووه كه له‌لایه‌ن
میلیتانه‌كانه‌وه مه‌شـقی هێرشی خۆكوژیـیان پـێدراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی پـشكنینی ماڵ به ماڵی شـاری موسڵی باكوری عێراق ئه‌و كه‌سـانه‌یان ده‌ستگیركردووه. ده‌شڵێن ئه‌و هه‌رزه‌كارانه له‌لایه‌ن تێرۆریسـتێـكی خه‌ڵـكی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌وه مه‌شقی هێرشی خۆكوژیـیان پـێـكرابوو. تێرۆریسته سـعودیـیه‌كه له شه‌ڕ و پـێـكدادانی ئه‌م دوایـیه‌دا له‌و ناوچه‌یه‌دا كوژرا.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق ده‌سـتگیركراوانی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ڕاگه‌یاندن نیشـاندا. یه‌كێـك له ده‌سـتگیركراوان گوتی به زۆر مه‌شقی خۆكوژی پـێـكرابوو پاش ئه‌وه‌ی تێرۆریسـتان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سـت‌درێژكردنه سه‌ر نامووسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان لێ‌كردبوو.
شـایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ده‌سـتیان كرد به هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری به‌رفراوان بۆ له‌ناوبردنی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌ی موسـڵدا.