سه‌رۆک وه‌زیری چینی وێن ژیابۆ ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له باشوری خۆرئاوای چین له 60 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه و له‌وانه‌یه بگاته 80 هه‌زار که‌س.
به‌ڕێز وێن له ڕۆژی شه‌ممه‌دا و له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌دا ئه‌م ئاماره نوێیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێزان وێن ژیابۆ و بانکی موون له شاری ینگژیو له هه‌رێمی سچوان کۆبونه‌وه که نزیکه‌ی 60 کیلۆمه‌تر له شوێنی بومه‌له‌رزه‌که‌وه دووره.
به‌ڕێز بان گه‌شتێکی به ناوچه‌ی سچوان‌دا کرد که له دوانزده‌ی مانگی پێنج‌دا بوومه‌له‌رزه لێیدا. پێشتر، کاربه‌ده‌ستانی چینی گوتیان بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له 55 هه‌زار که‌سی کوشتووه و نزیکه‌ی 25 هه‌زار که‌سی بێ سه‌روشوێن کردووه.
میدیاکانی چینی ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان بڕی کۆمه‌ک و یارمه‌تی‌یه‌کانی بۆ قوربانی‌یه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که به‌رزکردۆته‌وه و گه‌یاندوویه‌تیه هه‌شت ملیۆن دۆلار.
دوای ئه‌و زیانه زۆره‌ی له ناوچه‌ی سچوان که‌وته‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ ماوه‌ی بیناکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یان به سێ ساڵ ته‌خمین ده‌كه‌ن. جێی باسه، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بووه هۆی له‌ناوچوون و ڕووخانی ملیۆنه‌ها باڵه‌خانه نزیکه‌ی زیاتر له پێنج ملیۆن که‌سی بێ ماڵ و حاڵ کردووه.