له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی دژ به چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده له عێراق، هێزه‌کانی هاوپه‌یمان سێ تیرۆریستی گومانلێکراوییان کوشتووه و 17 ی دیکه‌شیان ده‌ستگیر کردووه.
له میانه‌ی به‌یاننامه‌کدا، له‌شکر گوتویه‌تی ڕۆژی شه‌ممه، هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له نزیک ڕووباری دیجله ته‌قه‌یان له گروپێکی چه‌کداران کردووه پاش ئه‌وه‌ی سێ گومانلێکراوی چه‌کدار هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان داوه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که‌وا له میانه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی که له نێوان شاری بێجی و تکریت‌دا ڕووده‌ده‌ن، هه‌شت گومان‌لێکراو ده‌ستگیرکراون.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی ووڵاتی‌یه‌کی سیڤیڵی عێراقی کوژراوه له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانانه‌ی له دژی چه‌کداران له شاری موسڵ ئه‌نجام ده‌درێن. ووته‌بێژێکی له‌شکری گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا زۆر نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له نێو خه‌ڵکانی سیڤیڵدا و به هۆشیارییه‌وه هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویست ده‌نێن پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشی دوژمنان بده‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه، لایه‌نگرانی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در، له‌شکری عێراقیان تاوانبار کردووه به‌وه‌ی سه‌رپێچیان له ڕێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوولا کردووه.
ئه‌م تاوانباریکردنانه له کاتێکدا هات پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی عێراقی له شاری به‌سره ته‌قه‌یان به ئاسماندا کرد بۆ بڵاوه‌پێکردنی سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی سه‌در له‌و کاته‌ی له گۆڕه‌پانی گشتی ئه‌و شاره بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌کانی نوێژی هه‌ینی کۆبووبوونه‌وه. جێی باسه، ده‌سه‌ڵاتداران کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گروپی سه‌درییان له گۆڕه‌پانی ئه‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه کردبوو.