بۆ دووه‌مین جاره له ماوه‌ی مانگی پێنج‌دا، پۆلیسی ئیسرائیلی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێهوود ئۆلمێرت ی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی‌دا بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵیدا.
ڕۆژی هه‌ینی، لێكۆڵه‌ره‌وانی دژی ساخته‌كاری بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی له نشینگه‌ی خۆی له ئۆرشه‌لیم ووتوێژیان كرد، به‌ڵام پۆلیسی ئیسرائیلی هیچ وورده‌كارییه‌كی په‌یوه‌ستی نه‌دركان.
دادوه‌رانی گشتی به‌ڕێز ئۆلمێرت به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه به‌رله‌وه‌ی ناوبراو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی بگرێته ده‌ست، به سه‌دان هه‌زار دۆلاری له "مۆریس تالانسكی" بازرگان وه‌رگرتبێت.
پۆلیسی ئیسرائیلی پێشتر لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی له باره‌ی ده‌نگۆی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵیدا كردبووی. له‌وه باره‌یه‌وه، پۆلیس هه‌وڵده‌دات كه بۆی ئاشكرا بێت، ئاخۆ به‌ڕێز ئۆلمێرت چاكه‌كه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ تالانسكی دا كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه گوایه داویه‌تی به سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی یان نا. به‌ڵام ئێهود ئۆلمێرت و هه‌ره‌وه‌ها تالانسكی بازرگان ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه به‌شدارییه‌كی یاسایی بووه و بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕابه‌ری ئیسرائیلی بووه.