له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدانێكدا له نێوان سه‌ربازانی تورك و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK) له ناوچه‌ی "وان" ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، چه‌كدارێكی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد كوژراوه و دوو سه‌ربازی توركیش برینداربوون.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، جه‌لیل كایه، له توركیاوه ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌م پێكدادانه ئاماده كردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.