پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاكامی هێرشـێـكی ئاسـمانی له‌شـكری ئه‌مریكا له باكوری به‌غدا 8 كه‌س كوژراون كه دووانیان منداڵن.
كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپـته‌ری له‌شـكری
ئه‌مریكا له نزیـك شـارۆچكه‌ی بێجی به‌لایه‌نی كه‌م له ئۆتۆمبیلێـكی داوه.
له‌شـكری ئه‌مریكا پـشتڕاستی كرده‌وه ڕووداوێـك بووه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان تیایدا هه‌بووه، گوتیان لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له باره‌یه‌وه ده‌سـتیپـێـكردووه.
پـێشـتر له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنێـكی ئاسایشیدا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قه‌یان له 11 یاخیبوو كردووه و كوشـتویانن.
له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و میلیشـیانه ئه‌ندامانی گروپـێـكی تایبه‌ت بوون. شـایانی باسه گروپی تایبه‌ت ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و یاخیبووه شیعانه به‌كاردێت كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پـشـتگیری ده‌كرێن.
له هه‌واڵێـكی تردا كه‌ناڵی ئه‌فاقی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا كارمه‌ندێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوژراوه.