عه‌لی حاتم ئه‌لسوله‌یمانی شێخی عه‌شره‌ته‌كانی دلێم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕابوون له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق له لێـدوانێـكدا بۆ ئاژانسـه‌كانی ده‌نگوباس ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان حكومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی به‌شـداری له پـێـكهاته‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا ناكات.
به‌ڵام دكتۆر سه‌لیم عه‌بدوڵڵای ده‌مڕاستی به‌ره‌ی ته‌وافوق و ئه‌ندامی پارتی ئیسلامی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی كه عه‌لی حاتم ئه‌لسوله‌یمان ڕایگه‌یاندووه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه نه‌ك به ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی ئه‌نبار.
پاشـان به‌ڵێن سـاڵح هه‌وڵی دا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی پارێزگای ئه‌نبار بكات، وه‌لێ كه‌سیانی ده‌ست نه‌كه‌وت تا له ڕاپـۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به هه‌ڵوێستی ئه‌وانیش بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:16 خوله‌كه.