ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به‌ره‌و ڕووی پـرسـیاری قورس
بۆوه له لایه‌ن دوو سیناتۆری ئه‌مریكایی سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش بۆ مه‌سه‌له‌ی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌ر له‌وه‌ی تاران به‌رنامه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی ڕابگرێت.
سیناتۆری كۆماری ئارلن سـپـێـكته‌ر پـێشـنیازی كرد وتووێـژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام بدرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕابگرێت. گوتیشی ئه‌مه باشترین بژاره‌یه له‌به‌رده‌می ئه‌مریكادا.
ڕۆبه‌رت گه‌یتسیش لای خۆیه‌وه پـرسـیارێـكی كرد ئایا وتووێـژی له‌و جۆره ئه‌نجامی ده‌بێت له ده‌مێـكدا سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت.
دایان فاینسـتاینی سیناتۆری دیموكراتیش پـێشـنیازی كرد ئه‌مریكا به كه‌ناڵی ڕاسـته‌وخۆ یان ناڕاسـته‌وخۆ وتووێـژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ڕوحانی ئێران‌دا بكات. ده‌ڵێت چونكه له‌م مه‌سه‌لانه سه‌رۆكی ئێران ناخوات به‌ڵـكو ڕێبه‌ری باڵا خاوه‌ن بڕیاری كۆتایـیه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دێبرا ته‌یت له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.
دوو سـیناتۆر داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌كه‌ن وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن
- Deborah Tate