ڕكه‌به‌ره سـیاسیـیه‌كانی لوبنان قایل بوون له‌سه‌ر پلانه‌كانی ده‌سـتنیشـانكردنی
سه‌رۆكێـكی نوێ و حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو كه كۆتایی به قه‌یرانی 18 مانگ درێژخایه‌ن بهێنێت.
نوێنه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵڵا و حكومه‌ته‌كه‌ی لایه‌نگری خۆرئاوا دوای پـێـنج ڕۆژ له وتووێـژ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌یان له دۆحه له قه‌ته‌ر مۆركرد.
كاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن به گوێره‌ی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه په‌رله‌مانی لوبنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵـبژاردنی لێـپـرسـراوی باڵای له‌شـكری ژه‌نه‌ڕاڵ میشێـل سوله‌یمان وه‌ك سه‌رۆك و به‌مه‌ش ئه‌و پـۆسـته پـڕ ده‌بێته‌وه كه له مانگی یانزه‌وه به‌تاڵه.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه بریتیـیه له دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی نوێ كه 30 وه‌زیر ده‌گرێته‌وه. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار 16 وه‌زیری هه‌ڵده‌بژێرێت و ئۆپـۆزیسـیۆن 11 و سه‌رۆكیش 3 وه‌زیر ده‌سـتنیشـان ده‌كات.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه پـێویست ده‌كات كه حكومه‌ته نوێـكه قانونی سـاڵی 1960 به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێـكی هه‌رێمی له سه‌رانسه‌ری لوبناندا. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات گشت پارتیـیه‌كان خۆیان له تاوانباركردنی یه‌كتر به خیانه‌ت و ئاژاوه و چه‌ك هه‌ڵـگرتن له به‌رامبه‌ر یه‌ك بـپارێزن تا ئامانجه سـیاسـیـیه‌كانیان به‌ده‌ست بێت.