ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش له گوتاره‌كه‌یدا له به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری جیهانی له میسر تیشـكی خسته سه‌ر دیموكراسی و به‌ره‌وپـێشـچوونی ئابوری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر خالید میرخان مامۆستا لە كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری له زانكۆی سه‌ڵاحەدین له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت چه‌سـپاندنی چه‌مكی دیموكراسی كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونی وڵاتان له هه‌موو بواره‌كاندا و له پـێش هه‌مووشیانه‌وه زیاتر بواری ئابوریـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.