ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش له هه‌وارگه‌ی شه‌رم ئه‌لشێخی میسر له‌گه‌ڵ شـانده‌یه‌كی
عێراقی كۆبوه‌وه. شـانده‌كه پـێـكهاتبوو له جێـگری سه‌رۆك دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی و جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشیار زێباری له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی هه‌موو ده‌سـتێوه‌ردانه‌كانمان كرد، چونكه ئه‌وه پـێشـێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه، وه ده‌بێت وڵاتانی دراوسێ ڕێز له‌و سه‌روه‌ریـیه بگرن و ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه نه‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.