سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت ئه‌و وابه‌سته‌یه به یارمه‌تیدانی ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتنی له گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاشتی تا كۆتاتی ئه‌مسـاڵ.
ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و
سووره له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی له به‌دیهێنانی "خه‌ونی" دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتنی سه‌ربه‌خۆ. گوتیشی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌لێـك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تیـیه‌كانی ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، وه پاشـان هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشـتیـیه‌كی به‌رده‌وام.
به‌ڕێز بوش ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه دا دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامد كارزای و سه‌رۆكی میسری حوسـنی موباره‌ك له هه‌وارگه‌ی شه‌رم ئه‌لشێخ له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.
پـێشتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه قه‌سه‌ی كرد و به په‌یامنێرانی گوت زیادكردنێـكی كه‌می ئێسـتای به‌رهه‌می نه‌وت له لایه‌ن سعودیـیه‌وه كێشه‌ی به‌رزی نرخی به‌نزین له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر ناكات.
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌و خۆشحاڵه به‌وه‌ی سعودیـیه له‌م مانگه‌وه ده‌سـتیكردووه به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به بڕی 300 هه‌زار بۆشكه له ڕۆژێـكدا، واته شتێـك له 3% زیاتر. وه‌لێ گوتیشی ئه‌و زیادكردنه به‌س نیـیه بۆ دابینكردنی ئه‌و بڕه سووته‌مه‌نیـیه‌ی داواكاری له‌سه‌ره.
سعودیـیه‌ش ده‌ڵێت ئه‌م زیادكردنه‌ی له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته‌یه كه ڤه‌نزوێلا و مه‌كسـیك له به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌میان كردۆته‌وه.