به مه‌به‌ستی وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی باڵای ئه‌مریكایی و عێراقی خانم
نانسی پـیلۆسی سه‌رۆكی خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته به‌غدای پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت خانم پـیلۆسی له ده‌مێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا به سه‌ردانێـكی پـێش‌وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا. جگه له‌م زانیاریـیه وته‌بێژه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پـیلۆسی ڕانه‌گه‌یاند.
خانم پـیلۆسی ئه‌ندامێـكی باڵای حزبی دیموكراتی ئه‌مریكایی‌یه و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گری سه‌ره‌كیشه له ســیاسه‌تی جه‌نگی سه‌رۆك بوش له‌مه‌ڕ عێراق.
هاوكات له‌شـكری عێراقی ده‌ڵێت له درێژه‌ی كرده له‌شـكریـیه‌كه‌یدا بۆ تێـكشـكاندنی ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده له شـاری موسڵی باكوری عێراق هێزه‌كانی عێراقی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پـتر له 1000 گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی عێراقی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر میلیشـیاكان چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وا له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره لێـیان ده‌بوورن و هه‌روه‌ها بڕێـك پاره‌شیان پـێده‌درێت. شـاری موسڵ به دوایـین بنكه و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراق داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له شـاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:17 خوله‌كه.