كاربه‌ده‌سـتانی چینی فه‌رمانیان به هه‌زاران كه‌س داوه گوندێـكی نزیـك چه‌قی
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه چۆڵ بكه‌ن له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌یه‌كی لایان ناوچه‌كه‌یان نوقم بكات.
ئاژانسی ژینوای فه‌رمی چین ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و هه‌رس هێنانی زه‌ویـیانه‌ی له ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه ڕوویداوه چه‌ند به‌شـێـكی ڕێڕه‌وی ڕووباری Qingzhu گرتووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هه‌ره‌س به لێوارێـكی ده‌ریاچه‌كه بهێنێت و ناوچه‌كه نوقمی ئاو بكات.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له شـاری وێرانبووی بێچوانی هه‌رێمی سیچوان بووه و به سه‌دان خه‌ڵـكی بینیوه بۆ به‌رزایـیه‌كان هه‌ڵهاتوون. ده‌شڵێت ڕۆژنامه‌وانێـكی تر ئاگاداری كردۆته‌وه له‌وه‌ی به خێرایی خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنه به‌رزه‌كان.
ئاژانسی ژینوا ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له بێچوان ده‌یانه‌وێت به‌شـێـك له به‌ربه‌سـتی ده‌ریاچه‌كه بته‌قێنـنه‌وه وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێـك له ئاستی فشـاری ئاوه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی شه‌ممه كۆی ژماره‌ی فه‌رمی زیانه گیانیـیه‌كانیان گه‌یانده نزیـكه‌ی 29 هه‌زار كه‌س. پـێشـبینی ده‌كرێت ژماره‌كه له 50 هه‌زار تێپه‌ڕ بكات. نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سیش ماڵه‌كانیان له‌ده‌سـتداوه.
پـێداویسـتیـيه پـزیشـكیـیه‌كان كه‌مه و نه‌خۆشـخانه‌كانی چین هه‌وڵی تیماركردنی نزیكه‌ی 160 هه‌زار بریندار ده‌ده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تیـیه‌كی 7 ملیۆن دۆلاریـیان بۆ ڕزگاربووانی بومه‌له‌رزه‌كه ته‌رخان كرد.