دكتۆر كرمانج گوندی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی تێنسی سته‌یت به سه‌رۆكی نوێی كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئه‌مریكای باكور هه‌لبژێردرا.
دكتۆر كرمانج له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت كۆمه‌ڵـێـك پـێشـنیازمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو سـاڵی ئاینده‌دا هه‌وڵی بۆ بدرێت، له‌وانه به‌ره‌وپـێشـبردنی لۆبی كورد له ئه‌مریكا و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ لۆبی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئێمه و ئه‌وان یه‌ك ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵـكی خۆمان له ده‌وری ڕێـكخراوه‌كه و به تایبه‌تی گه‌نجان و لاوان تا سوود له تواناكانیان وه‌ربگرین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:25 خوله‌كه.