سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج ده‌بلیو بوش ئاگاهی ده‌دات ڕێـپـێدان به به‌ده‌سـتهێنانی ئێران بۆ چه‌كی ناوه‌كی به گوێره‌ی گوته‌كه‌ی خیانه‌تێـكه كه نه‌وه‌ی داهاتوو لێی خۆش نابێت.
له تێبینی‌یه‌كانیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێسه‌ت) به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت له پـێناوی ئاشـتی پـێویسـته ڕێ نه‌درێت ئێران چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ستبهێنێت، وه ئێرانی به ڕێبه‌ری داڵده‌دانی تێرۆر ناونا.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوبه‌ندیـیه‌كی تێـكنه‌ده‌ریان هه‌یه، وه ئه‌و قسـانه‌شی به‌لاوه نا كه ده‌ڵێن گه‌ر واشنتن په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نه‌مێنێت ئه‌وا هه‌موو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نامێنێت.
به‌ڕێز بوش گوتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌لقاعیده و حزبوڵڵا و حه‌ماس له‌ناوده‌برێن له‌و كاته‌ی موسـڵمانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست د‌رك به ناڕه‌وایی مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سكات سـتێرنز له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و شوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه.