ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ستانی وێست ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌رچه‌نده پـێشبینی ده‌كرێت سیناتۆر هێله‌ری كلنتن له‌م ستانه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باراك ئۆبامادا بهێنێت، به‌ڵام پێ ناچێت كاریگه‌ریـیه‌كی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر ئه‌نجامه گشتیـیه‌كاندا هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ كرس فره‌یتس په‌یامنێری politico.com سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
كرس فره‌یتس ده‌ڵێت هێله‌ری كلنتن شـانسێـكی زۆر كه‌می هه‌یه ببێت به پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:21 خوله‌كه.