ڕۆژنامه‌وان ڕه‌نج شوكری یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی شـانده‌یه‌كی عێراقی كه بۆ وه‌رگرتنی
كۆرسێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ری له لوبنانن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دوایـی نێوان لایه‌نگرانی حكومه‌تی لوبنان و میلیشـیاكانی حزبوڵڵا كۆرسه‌كه‌یان وه‌سـتاوه و چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ ئاگاداربوون له بارودۆخی ناو ئه‌و وڵاته هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سازكردووه.
ڕه‌نج شوكری ده‌ڵێت له هه‌ندێ شوێنی لوبناندا شه‌ڕ و پـێـكدادان گه‌رمه و له هه‌ندێ شوێنی تریش ئارامه و خه‌ڵك ژیانی خۆیان به ئاسایی ده‌به‌ن به‌ڕێوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.