ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیـك واشنتنی پایته‌خت كۆڕێـك بۆ دكتۆر
كه‌مال كه‌ركوكی جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرا. هه‌ردوو كاربه‌ده‌ست سه‌نگیـیان خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردسـتان و جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌وێ ئاماده بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:51 خوله‌كه.