له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ئۆپه‌راسـیۆنێـكی له‌شـكری گه‌وره له پارێزگای موسڵ به ناوی نه‌ڕه‌ی
شێر ده‌سـتیپـێكردووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆرنه له‌شـكریـیه بۆ تێـكشـكاندن و له‌ناوبردنی ئه‌و میلیشـیای عه‌ره‌به سوننانه‌یه كه هاوسـۆزی ڕێـكخراوی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده له عێراقن.
پارێزگاری موسڵ دوره‌ید كه‌شموله له‌و باریه‌وه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتووه و كۆنتڕۆڵی باری ئاسایشی له شـاره‌كه‌دا كراوه، ده‌شڵێت ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌لقاعیده له پارێزگای موسڵدا بنبڕ بكه‌ین.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لـێدوانه‌كانی پارێزگاری موسڵ ئاماده كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.