سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره داوای له له‌شـكر كرد كه یاسا پـیاده بكه‌ن و میلیتانه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لاده‌ن دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ڕۆژئاوای به‌یرووت له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
له په‌یامێـكی ته‌له‌فیزیۆنی بۆ وڵاتیـیانی ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز سه‌نیوره گوتی حكومه‌ت ناتوانێت ڕێـگا بدات به حزبوڵڵا بۆ شه‌ڕكردن دژ به هاوڵاتیـیانی لوبنانی. ئه‌و گوتیشی گروپه‌كه و شه‌ڕكه‌ره موسـڵمانه شیعه‌كان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر به‌شـێـكی پایته‌ختی لوبناندا.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م وتاری به‌ڕێز سه‌نیوره بوو له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیانه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و شه‌ڕه له نێوان شه‌ڕكه‌رانی حزبوڵڵا و هێزه‌كانی حكومه‌ت كه ئه‌مریكا پـشـتیوانیان لێده‌كات ده‌سـتیـپـێـكرد.