بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكه‌وتی 9 ی پـێنج كۆنفرانسـێـك سه‌باره‌ت به به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و هه‌روه‌ها پاشه ڕۆژی عێراق له باڵه‌خانه‌ی ڕه‌یبێرنی Rayburn كۆنگرسی ئه‌مریكا له واشـنتنی پایته‌خت ئه‌نجام بدرێت. كۆنفرانسه‌كه ڕێـكخراوه
له‌لایه‌ن ئنسـتتیوتی كورد له واشنتن WKI و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باكوری ئه‌مریكا KNCNA و به‌رنامه‌ی كێشه‌ی نه‌ژادی له زانكۆی په‌نسلڤانیا Penn Program. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌سـانی شـاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون تیایدا به‌شـداری بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنـسـتتیوتی كورد له واشـنتن سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:07 خوله‌كه.