ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هه‌ردوو سـتانی ئیندیانا و نۆر‌ث كارۆلاینا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌نجامه‌كان نیشـانیان دا سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن به جیاوازیـیه‌كی كه‌م ( 51 % به‌رامبه‌ر 49 %) توانی له سـتانی ئیندیانا به‌سه‌ر سـیناتۆر باراك ئۆبامادا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له سـتانی
نۆر‌ث كارۆلاینا ئه‌نجامه‌كان ته‌واو به پـێچه‌وانه‌وه بوون، ئه‌ویش باراك ئۆباما به جیاوازیـیه‌كی زۆر (56% به‌رامبه‌ر 42%)به‌سه‌ر هێله‌ری كلنتندا سه‌ركه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر كرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانكۆی تێنسی سـته‌یت سـازداوه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.