هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جۆل كه‌مپانیا هه‌ڵسوڕێنه‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسـان CPJ سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
جۆل كه‌مپانیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی 17 سـاڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردسـتان به‌ره‌وپـێشـچوونێـكی باشی له بواری ئازادی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌خۆوه بینیوه. هاوكات نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و فشـارانه ده‌رده‌بڕێت كه ده‌كرێنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسـان له‌وێ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:36 خوله‌كه.