هاوكاتی ئه‌وه‌ی شـاندێـكی حكومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له‌گه‌ڵ شـاندێـكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا كۆده‌بوونه‌وه، فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا هێرشـیان كرده سه‌ر ئه‌و ناوچه سـنووریـیانه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان كه گومان ده‌كه‌ن بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی لێبێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌لیزا ماركۆس شـاره‌زای توركیا و مه‌سه‌له‌ی كورد و په‌كه‌كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و وتووێژانه مانای ئه‌وه نیـیه توركیا له به‌رامبه‌ر پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌رم بۆته‌وه.
ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌لیزا ماركۆس ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.