چوار مانگی ڕه‌به‌قه ئابوری ئه‌مریكا به له‌ده‌سـتدانی كار زیانی پـێده‌گات. گه‌شه‌كردنی
ئابوری له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مسـاڵدا لاواز بووه و ته‌نها له سه‌دا 0.6 گه‌شه‌ی كردووه. سه‌رۆك جۆرج بوش له وتاره ڕادیۆیـیه هه‌فتانه‌كه‌یدا داكۆكی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی گرتوویه‌تیه‌به‌ر بۆ به‌هێزكردنی ئابوری وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات دیموكراته‌كان له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیاندا دیسانه‌وه ڕه‌خنه‌یان له شه‌ڕی عێراق گرته‌وه. ده‌ڵێن ئه‌و پاره و پـوله‌ی بۆ عێراقیـیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت باشتر وابوو بۆ خه‌ڵـكی ئه‌مریكا خه‌رج بكرایه.
ئه‌ندامی كۆنگرس ئه‌ندرێ كارسه‌نی سـتانی ئیندیانا گوتاره‌كه‌ی پـێشكه‌ش كرد، گوتی ئه‌و بوجه‌یه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا له جه‌نگی عێراقدا خه‌رجی ده‌كات ده‌شێت بۆ مه‌به‌ستی چاكتر له نێو ئه‌مریكادا به‌كاربهێنرێت. ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌ی دۆلاره‌كانی باجی خه‌ڵـكی ئه‌مریكا بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی مامۆسـتایان له عێراقدا خه‌رج ده‌كرێت، ده‌بینین ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری له منداڵانی ئه‌مریكایی ئه‌و په‌روه‌رده و فێركاریـیه‌ی شـایسته‌ین لێی بێ به‌رین.
سه‌باره‌ت به‌م دوو وتاره په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكا‌ت سـتێرنز له كۆشـكی سـپـییه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:58 خوله‌كه.