وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێران سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی له پـشـتگیریكردنی میلیشـیا شیعه‌كانی عێراق، به‌رده‌وامیشه له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یاخیبووانی تاڵیبانیش له ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌یشـتنی دووه‌م كه‌شـتی فڕۆكه هه‌ڵـگری ئه‌مریكا بۆ كه‌نداوی فارس كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكایی له پـنتاگۆن بۆ په‌یامنێران دووان، له‌وانه ژه‌نه‌ڕاڵ كارته‌ر هام.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌سین له پـنتاگۆنه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.