به هێرشێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكایی له ناوه‌ڕاسـتی سـۆماڵیا ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵێـكی میلیتانی ئیسلامی كه بڕوا ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووبێت كوژراوه.
ئه‌دن حاشی عیرۆ ناوی له لیسـتی ئه‌و تێرۆریسـتانه‌دا بووه كه داڵده‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌لقاعیده داوه كه بڕوا ده‌كرێت ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له كینیا و تانزانیا هه‌بووه.
ئه‌لیشا ڕیوو له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكاوه له نایرۆبی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
دانیشـتووانی شـارۆچكه‌ی دوسامارێبی سۆماڵیا كه ده‌كه‌وێته 480 كیلۆمه‌تری باكوری مه‌گادیشـوی پایته‌خت ده‌ڵێن به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی پـرۆسـك ئاسا له خه‌و هه‌سـتان.
شاهیدێـك به ناوی علمی حه‌سه‌ن به ده‌نگی ئه‌مریكای گوت ئه‌و خانووه‌ی ئه‌دن حاشی عیرۆی تیادا بوو كه‌وته ناو بڵێسـه‌ی ئاگر له پاش ئه‌وه‌ی وه‌بر موشـه‌كان كه‌وت وه‌ك حه‌سه‌ن ده‌ڵێت.
حه‌سه‌ن ده‌ڵێت دڵنیا نیـیه كه موشـه‌كه‌كان له فڕۆكه یانیش له‌سه‌ر كه‌شـتـیـیه‌كه‌وه هاویشـترابوون. به‌ڵام خانووه‌كه‌یان له‌ناوبرد و خه‌ڵـك و په‌له‌وه‌ری ناویان كوشت. حه‌سه‌ن ده‌شڵێت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكایی دیتبوون به‌سه‌ر ئاسـمانی ئه‌وێدا گه‌ڕابوون.
له گفتوگۆی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانانی سـۆماڵیایی، ده‌مڕاسـتی بزوتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی شه‌باب شیخ موكتار ڕۆبۆ پـشتڕاستی كرده‌وه كه عیرۆ و ڕێبه‌رێـكی باڵه‌ی دیكه‌ی شه‌باب و هه‌روه‌ها 7 كه‌سی دیكه به‌هۆی هێرشی ئاسـمانی كوژراون، ئه‌و ئه‌مریكای بۆ ئه‌وه خه‌تاباركرد.
ڕۆبۆ كه به ئه‌بو مه‌نصوریش ناسراوه گوتی عیرۆ شه‌هیده و ده‌ڵێت هێرشـه‌كه نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وانی عیرۆ ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵـگرن.
به‌پـێی ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری سۆماڵیا و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوایی عیرۆ ڕاهێنانی تێرۆریستی له لای ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان دیتبوو له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا و په‌ناشی دابووه ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده كه ئه‌مریكا داوای ده‌كردن له‌به‌ر ڕۆڵیاندا له بۆمب ته‌قانه‌وه‌كانی باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا 10 سـاڵ له‌مه‌وپـێش.
باوه‌ڕ ده‌كرێت عیرۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له سـازدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌لقاعیده و بزووتنه‌وه‌ی زۆر توندڕه‌وی شه‌باب كه وه‌ك باڵی له‌شـكری یه‌كێتی دادگاكانی ئیسلامی چالاك بوو كه له 2006 بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌سه‌ڵاتی زۆربه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی سۆماڵیای له ده‌سـتدابوو.
شه‌باب له لیسـتی ڕێـكخراوه‌كانی تێرۆریسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادایه.