سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت ئاشـكراكردنی زانیاری ئه‌م
دوایـیه‌ی په‌یوه‌ست به هاوكاری ناوه‌كی نێوان كۆریای باكور و سوریا بۆ لـێپـرسـراوانی كۆنگرس به مه‌به‌سـتی ناردنی په‌یامێـكی توند بوو.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی له میانه‌ی كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چه‌ند ئامانجێـكی سـیاسی تایبه‌ت له‌م ئاشــكراكردنه به‌ره‌وپـێش به‌رێت.
سه‌رۆك بوش گوتی یه‌كێـك له‌و ئامانجانه ئه‌وه‌یه پـیۆنگ‌یانگ ئاگادار بكرێت له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێسـتا زانیاری ڕه‌نگه زیاتری لا هه‌بێت له‌وه‌ی كۆریای باكور بیری لێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه‌ی خستـه به‌رده‌م یاسـادانه‌رانی ئه‌مریكایی و ئاماژه‌ی به‌وه دا سوریا به هاوكاری كۆریای باكور سه‌رگه‌رمی دامه‌زراندنی سـازگهیهكی ناوه‌كی بووه به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆمبباران بكرێت.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ش سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و هێشـتا هه‌ر هیواداره ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌ر له كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تی خۆی له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له كۆشـكی سـپیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:27 خوله‌كه.