سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون ده‌ڵێت بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌ركێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له جیهاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری بێرنی سویسرا به‌ڕێز بان ئه‌مانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی 27 ڕێـكخراوی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی خسـته ڕوو. له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ڕێـكخراوه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان ئومێده‌وارن چه‌ند پـێوانه‌یه‌كی فریاگوزاری بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی خۆراك، ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی برسـێتی و ئاژاوه و هه‌ژاری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت چاره‌سه‌ركردنی برسـێتی بایه‌خێـكی ده‌ستبه‌جێی هه‌یه.
به‌ڕێز بان كی موون هانی وڵاتانی جیهانی دا كه بڕی 755 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێـكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكی نێونه‌ته‌وه‌یی دابین بكه‌ن.
شـایانی باسه زیادبوونی خه‌ڵك له جیهاندا و زۆربوونی داواكاری بۆ خۆراك له وڵاتانی گه‌شه كردوودا و ده‌رهێنانی وزه له دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ لافاو وشـكیدا بوون به مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی خۆراك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.