له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان میلیشـیا شیعه‌كان
و هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له شـارۆچكه‌ی سه‌در له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا 28 میلیشـیا كوژراون.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا كۆلۆنێـل ستیڤ ستۆڤه‌ر ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌میشه‌وه 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا برینداربوون.
شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌یه كه تیایدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی 38 میلیشـیایان له ناوچه‌كه‌دا كوشـتووه.
له كاتێـكدا كاربه‌ده‌سـتانی عێراق گوتیان به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژراون و 25 كه‌سی دیكه له شه‌ڕه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی سه‌در برینداربوون.
جێی باسه له كۆتایی مانگی ئازاره‌وه میلیشـیاكانی لایه‌نگری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در به گشت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و هێزه‌كانی عێراق له شـارۆچكه‌ی سه‌در چوونه‌ته‌وه كه تا ئێسـتا زیاتر له 300 كه‌س كه بریتین له میلیشـیا و مه‌ده‌نی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.