هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند ڕاپـۆرتێـك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ئاشـكرا كران
كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سوریا به هاوكاری كۆریای باكور خه‌ریكی سـازكردنی ڕیاكتۆرێـكی نهێنی ناوه‌كی بووه. هاوكات ئه‌ندامانی كۆنگرس ڕه‌خنه ده‌گرن و ده‌ڵێن ده‌بوایه ئه‌م زانیاریـیانه زووتر به ده‌سـتیان بگه‌یشـتایه. له وه‌ڵامیشـدا كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مریكا ده‌ڵێن بۆیه له كاتی خۆیدا ئاشـكرایان نه‌ركردووه چونكه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه سوریا شه‌ڕێـكی هه‌رێمی به‌رپا بكات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌مید خه‌لیل كه بزاڤكارێـكی كوردی سوریایه و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكات سوریا بتوانێت شه‌ڕێـكی له‌و جۆره بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:43 خوله‌كه.