ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مریكا له هه‌ردوو پارتی سیاسی ڕه‌خنه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌م دوایـیانه ئه‌و زانیاریه‌ی ئاشـكرا كردووه سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ی سـاڵی ڕابردوو ئیسرائیل له سوریا بۆمبـبارانی كرد و كه ده‌ڵێن ئه‌وه ڕیاكتۆرێـكی نهێنی ناوه‌كی سوریا بووه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مایكڵ بۆمه‌ن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مریكا ئاشـكرایان كرد له مێژه له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و سـازگهیهی ئیسرائیل بۆمبـبارانی كردبوو ڕیاكتۆرێـكی سوریا بوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی پـلۆتۆنیۆم دانرابوو و به یارمه‌تی كۆریای باكور ئاوه‌دان كرابۆوه. ئه‌م ئاشـكراكردنه بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆر كه‌س له واشـنتن و شوێنی دیكه و ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مریكا كۆماری و دیموكراتی به قوڵی نیگه‌ران كردووه.
هاوپه‌یمانێـكی نزیكی سه‌رۆك بوش له كۆنگرس ئه‌ندامی باڵای كۆمیته‌ی زانیاری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـیته‌ر هۆكسترای كۆماری گوتی ڕاپـۆرتی كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ڕابردوو پـرسـیاری زیاتری تا وه‌ڵام لای ئه‌و وروژاندوون. هۆكسـترا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به سـازگه‌ی سوریا بۆ به‌رنامه‌ی Late Edition ی CNN له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باس كرد.
پـیته‌ر هۆكسترای: " چه‌نده له‌وه نزیـك بووه كه ئه‌وه وهكاربكهوێت؟ كێ خه‌رجی بۆ سوریا دابین كردووه؟ هاوكاری كۆریای باكور و سوریا چه‌نده له یه‌ك نزیـك بووه؟ و ده‌بێت له چ شوێنێـكی دیكه كۆریای باكور ده‌ستی له بڵاوكردنه‌وه‌دا هه‌بێت؟."
هۆكسـترا گوتیشی ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش زووتر زانیاری سه‌باره‌ت به سـازگه‌ی سوریا ئاشـكرا كردبایه، كۆمیته‌كه‌ی ئه‌و و ئاژانسه‌كانی دیكه ده‌یانتوانی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن و بۆی هه‌بوو وه‌ڵامیان زووتر له ئێسـتا دهسكهوتبایه.
ئه‌م وتانه‌ی هۆكسـترا له لایه‌ن ئه‌ندامێـكی دیموكرات له كۆمیته‌ی زانیاری تایبه‌تی سینات قواسـترانهوه. سیناتۆر داین فیسـتاین گوتی نه‌ك ته‌نیا ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش زووتر ئه‌و زانیاریه‌ی ئاشـكرا كردبان كه له‌سه‌ر سـازگه‌ی سوریا ده‌ستی كه‌وتبوو، به‌ڵام ده‌بووایه ئه‌و زانیاریـیه‌ی دابایه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA .
داین فیسـتاین: " به ڕای من ده‌بووایه ده‌موده‌ست IAEA ئاگادار كرابایه و كاری IAEA
لێـكۆڵینهوهیه. بۆ ئه‌وه‌ی كه زانیاریـیان ده‌موده‌ست نه‌ده‌ینێ، ئه‌وه ده‌بێت كه ئێمه توانای ئه‌وان بۆ پـشـتڕاسـتكردنهوه وه‌ك ئاژانسێـكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه له ناوده‌به‌ین."
داین فیسـتاین گوتیشی كاته‌كه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سوریا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشی لا سه‌یر بوو، واته 7 مانگ پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل سـازگه‌ی به‌رگومانی ناوه‌كی بۆمبـباران كرد.
له كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری گوتیان مه‌به‌ست له وهدواخسـتنهكه ئه‌وه بووه كه پـێشی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و كێشه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیرێت. ئه‌وان گوتیشـیان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو سوریا هه‌ست به فشـاری زیاتر بكات و تۆڵه له ئیسرائیل بستێنێته‌وه له‌به‌ر بۆمبـبارانكردنهكه ئه‌گه‌ر هاتبایه زانیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سـازگهكه ئاشـكرا كرابایه.
سوریا ده‌موده‌ست ڕه‌دی زانیاریـیه‌كانی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی له سـازگهكه داوه‌ته‌وه.
ده‌زگاكانی زانیاری ئه‌مریكا كه‌وتوونه‌ته ژێر لێـكۆڵینه‌وه‌ی ورتر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زۆر كه‌س ڕاسـتی و دروسـتی زانیاریـیه‌كان ده‌خه‌نه ژێر پـرسیار كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر دوژمنانی كۆیان ده‌كاته‌وه له‌وه‌تای ڕووداوه‌كانی پـێش داگیركردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له 2003 .
له‌و ده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئیدیعای كرد عێراق چالاكانه هه‌وڵی وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی تهفروتوناكهری گشتی داوه. تا ئه‌مڕۆش هیچ به‌ڵـگه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه كه پـشتیوانی له ئیدیعاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات كه وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن به‌كارهێنران.
ئه‌ندامانی كۆنگرس له‌سه‌ر ناوه‌كیـیه‌كه‌ی سوریا ڕه‌خنه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌گرن
- Michael Bowman