كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لای كه‌م 8 كه‌س كوژراون و 42 كه‌سی تریش
برینداربوونه له شه‌ڕێـك له ده‌می شه‌وی شه‌ممه‌دا له شـاری سه‌در له به‌غدا.
پـۆلیس و كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وتیان ژنێـك و 2 منداڵ له نێوان كوژراوه‌كاندا بوونه له پـێـكدادانه‌كانی نێوان میلیشـیاكانی له‌شـكری مه‌هدی و هێزه‌كانی عێراقی.
له پـێشـدا له ڕۆژی شه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكدا له شـاری موسـڵ به‌لای كه‌م 2 هاوڵاتی سڤیل كوژراون 40 كه‌سی تریش برینداربوونه.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت یاخیبووه‌كان ماشـێنی پـڕ له ته‌قه‌منیـیان به‌ره‌و پاسگایه‌كی له‌شـكری عێراقی له دوو گه‌ڕه‌كی موسـڵدا لێ خوڕیون و بۆمبه‌كانیان ته‌قاندۆنه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێرشـێـكی به ماشـێنی بۆمبكراو له ناوچه‌ی عامریـیه له ڕۆژئاوای به‌غدا 2 كه‌س كوژراون و 8 یش برینداربوونه.
سه‌باره‌ت به‌م شه‌ڕانه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌در و هه‌وڵه سـیاسی و جه‌ماوه‌ریـیه‌كان بۆ ڕاگرتنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ناردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:23 خوله‌كه.