سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هێرشێـكی چه‌كدارانی تاڵیبان ڕزگاری بوو له میانه‌ی نمایشێـكی له‌شـكریدا له كابوڵ. به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژرا و هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌میش 9 كه‌سی تریش برینداربوون كه دووانیان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌فغانسـتانن.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
كاربه‌ده‌سـتان و شـایه‌دان ده‌ڵێن ته‌قه‌كه ئه‌و كاته ده‌سـتپـێـكرا كه سـروودی نیشـتیمانی به كۆتایی ده‌هات و میوانه‌كان داده‌نیشـتنه‌وه سه‌ر كورسـیـیه‌كانیان له ڕێوڕه‌سـمی ناوه‌ڕاسـتی كابوڵ.
به سه‌دان كه‌س له ناویان كاربه‌ده‌سـتانی باڵای حكومه‌ت و سـیاسـه‌تمه‌داران به‌شـداری ڕێوڕه‌سـمه‌كه بوون هه‌ر یه‌كه و په‌نایان ده‌گرت كاتێـك ده‌نگی ته‌قه‌كانیش ده‌بیسـترا.
سه‌رۆك حامید كارزای و وه‌زیرانی كابینه و په‌رله‌مانتاران و دیپـلۆماتانی بێگانه و هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانی له‌شـكر له شـوێنی ڕووداوه‌كه‌وه پاش ده‌سـتپـێـكرانی ته‌قه‌كه‌كردنه‌كه گواسـترانه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان گوتی هێرشـبه‌ره‌كان دوژمنانی ئاسایش و پـێشوه‌چوونی ئه‌فغانسـتانن. ئه‌و گوتی هێزه‌كانی له‌شـكری به خێرا ده‌وری ئه‌وانیان دا و هه‌ندێ له گومانباره‌كان ده‌سـتگیركران.
یاخیبووانی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی هێرشـه‌كه‌یان گرتۆته ئه‌سـتۆ و ده‌ڵێن به‌ڕێز كارزای ئامانجیان بووه ده‌مڕاستێـكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ڕایگه‌یاند 3 له 6 شه‌ڕكه‌ریان كه ده‌سـتیان له هێرشـه‌كه‌دا هه‌بووه كوژراون. ئه‌وانی دیكه هه‌ڵـهاتوون.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كوشـتن درا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باری ئاسایش به شـێوه‌یه‌كی بێ پـێشـینه به توند گیرابوو بۆ ڕژه‌ی له‌شـكری كه به بۆنه‌ی شـازده‌هه‌مین سـاڵیادی كه‌وتنی حكومه‌تی سه‌ر به سـۆڤێت بۆ ده‌سـت موجاهیدینی ئه‌فغانسـتان به‌ڕێوه ده‌چوو.
ده‌مڕاسـتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌ندامانی كابینه و دیپـلۆماتانی بێگانه له ناویان باڵوێزی ئه‌مریكا له كابوڵ و سه‌ركرده‌ی ئه‌مریكایی هێزه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان له ئه‌فغانسـتان سه‌لامه‌تن.
سه‌رۆك كارزای تا ئێسـتا له چه‌ندین هه‌وڵی كوشـتن ڕزگاری بووه له‌وه‌تای هاتنه سه‌ر كار له پاش ئه‌وه‌ی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا و هێزی ئه‌فغانسـتان ڕژێمی تاڵیبانیان له دره‌نگانی 2001 له‌سه‌ركار لابرد.
یاخیبووه تاڵیبانه‌كان زۆر جاران ده‌سـتیان له هێرشان له دژی كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی و بێگانه‌ی ئاسایش داوه و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوه ئه‌مسـاڵیش ئه‌و هێرشـانه توندتر ده‌كه‌ن به ئامانجی ڕووخاندنی حكومه‌تی سه‌رۆك كارزای و ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه‌كانی بێـگانه له ئه‌فغانسـتان.