وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ ناوبژیـكردنی له‌پـێناو ده‌سـته‌به‌ركردنی وتووێـژی شـیانی ئاشـتی نێوان
سـوریا و ئیسرائیل له‌و پـێناوه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا گه‌یشـتۆته سـوریا.
به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ڕۆژی شه‌ممه وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سـوریا له دیمه‌شق ئه‌نجام دا.
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و سـوریا به‌ڕێبكه‌وێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به په‌یامنێرانی گوت توركیا ده‌توانێت به‌شـداریـیه‌كی پـۆزێتڤ له هێنانه گۆڕی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بكات، هه‌روه‌ها له نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیشـدا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی پـێشـنیازی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رزایـیه‌كانی جۆلانی بۆ سوریا له به‌رامبه‌ر ئاشـتی كردبوو.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت توركیا ئه‌م پـێشـنیازه‌ی ئیسرائیلی گه‌یانده سوریا هاوكات حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئێهود ئۆڵمه‌رت په‌یامێـكی سه‌باره‌ت به ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی ئاشـتی ئاڕاسـته‌ی سوریا كردووه به‌ڵام حكومه‌تی ئیسرائیلی ورده‌كاریـیه‌كانی په‌یامه نێردراوه‌كه‌ی بۆ سوریای ئاشـكرا نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له نووسـینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكاوه له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.