له‌وه‌تای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردنی عێراق له پاش كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێنه‌وه تا ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت له قه‌یرانی ئاسایشی ئه‌م وڵاته فره نه‌ژاد و فره ئاینزایـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێوان لێوه له قه‌یرانی سـیاسی. قه‌یرانێـك به شـێوه‌یه‌كه له زۆر جاردا بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توندوتیژی و به‌یكدادان.
به‌رژه‌وه‌ندی سـیاسی وه‌ك زۆرێـك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن له پـشت ئه‌و گرفته سـیاسـیـیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی عێراقدان ئه‌گه‌ر پـێشـتر ئه‌و كێشـه سـیاسیـیانه له نێوان لایه‌نه جوداكاندا بووبێت وه‌ك لایه‌نی سـوننه و شیعه ولێ ئێسـتا ئه‌م قه‌یرانانه ناوخودی لایه‌نه‌كانیشی گرتۆته‌وه.
ئایا ته‌نها ده‌سه‌ڵات فاكته‌ره بۆ ئه‌م گرفتانه؟ یان مه‌به‌ستی تریش هه‌ن له عێراقدا ئاگره‌كه خۆش ده‌كه‌ن.
وڵاتانی دراوسێی عێراق به‌رپـرسـێتیـیان له ئه‌سـتۆیه بۆ ئه‌م كێشـانه یان لایه‌نه‌كانی عێراق كه وه‌ك ده‌گوترێت ده‌رفه‌تیان ڕه‌خسـاندووه بۆ ده‌سـتێوه‌ردان.
له‌م هه‌موو كه‌ین و به‌ینه‌ی عێراقیشـدا ئایا كورده‌كان له كوێی ئه‌و هاوكێشـانه‌دان؟
چه‌ندێـكیش به‌شـداریـیان هه‌یه له ژیانی سـیاسی وڵاته‌كه‌دا؟ وه چه‌ندێـكیش ئه‌و داوایانه‌ی كه هه‌یانه له ڕوانگه‌ی خواسـته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیانه‌وه بۆیان هاتۆته دی؟ ئه‌مانه ئه‌و پـرسـیارانه‌ن كه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق باسیان لێوه كردووه.
پاشـان به‌ڵێن سـاڵح ته‌وه‌ری دووهه‌م ته‌رخان ده‌كات بۆ یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له 16 هه‌مین سـاڵڕۆژیدا، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی ئه‌م ته‌وه‌ره بوون:
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتتیوتی كوردی له واشـنتن.
هۆمه‌ر دزه‌یی، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له 2000 تا 2005.
هۆمه‌ر شـێـخموس، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له 2005 تا 2007 .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45:37 خوله‌كه.