مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ئاینزا موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت داواكاریـیه نوێـیه‌كه‌ی بۆ
شه‌ڕكردن ته‌نها دژ به هێزه‌كانی ئه‌مریكایه نه‌ك حكومه‌تی عێراقی.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی ڕۆژی هه‌ینیدا، بڵاوكرایه‌وه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له هێزی مه‌هدی كردووه كه كوشـتنی هاوڵاتیـیه عێراقیـیه‌كان ڕاگرن.
پـشتیوانانی سه‌در له كۆتایی مانگی سـێـیه‌وه شه‌ڕی دژی هێزه‌كانی عێراقی و هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه زیاتر له 300 كه‌س كوژراون.
به‌هۆی توندوتیژی له نیوه شـه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌دا كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌كان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون و زیاد له 30 كه‌سی تریش برینداربوون.
له به‌غداش سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گه‌شـبینی به‌رامبه‌ر به سـیاسه‌تی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ده‌رده‌بڕێت.