دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه هێله‌ری كلنتن له هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا نه‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆی بتوانێت به‌رده‌وامبێت له‌م پـێشـه‌بڕكێـی هه‌ڵـبژاردنه‌دا. پاشـان دكتۆر ئه‌حمه‌د باس له ڕاپـرسـیـیه‌كی نوێ ده‌كات كه له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ڵێت سێ بابه‌ت به لای خه‌ڵكی ئه‌و ویلایه‌ته‌وه گرنگه ئه‌ویش ئابوری به پله‌ی یه‌ك و نرخی به‌نزین به پله‌ی دوو و دواتر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:51 خوله‌كه.