له گۆڕه‌پانی سـیاسی ئه‌مریكادا هه‌موو چاوه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر ویلایه‌تی په‌نسـلڤانیایه له‌و كاته‌ی هه‌ڵـبژاردنێـكی به‌رایی دیموكراته‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌پـێی شـاره‌زایان یه‌كلایـیكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ڵـبژاردنی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه كۆتایـیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له شـاری پـێتسبێرگی په‌نسلڤانیاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ردوو كاندید سیناتۆر باراك ئۆباما و سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن به‌بێ وه‌سـتان به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه كرمانج درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به كوردی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:21 خوله‌كه.
هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین ده‌نگ له په‌نسلڤانیا كۆبـكه‌نه‌وه
- Paula Wolfson