Accessibility links

ئازربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر بارێـكی ڕووسیدا گرتووه‌ كه‌ بڕیاربووه‌ به‌ره‌و ئێران ببرێت


كاربه‌ده‌سـتانی ئازربایجانی ڕێـگه‌یان له‌ كاروانێـكی كامیۆنی ڕووسی گرتووه‌ كه‌ باری پێ بووه‌ بۆ ده‌زگای ناوه‌كی بوشـه‌هری ئێران.

كاربه‌ده‌سـتانی ئازربایجانی و ڕوسی ده‌ڵێن پـۆلیس به‌ درێژایی سـنووری ئێران و ئازربایجاندا له‌ 29 ی مانگی سێ باره‌كه‌ی ڕوسـیایان ڕاگرتووه‌ و نه‌یانهێشـتووه‌ بچێته‌ ناو ئێران.

ئاژانسی ده‌نگوباسی تورانی ئازربایجانی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتان داوایان له‌ ڕوسیا كردووه‌ سـروشتی ئه‌و باره‌ ڕوون بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی كه‌ره‌سـته‌كان به‌پـێی ئه‌و سـزا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی له‌سه‌ر تاران سه‌پـێنراوه‌ قه‌ده‌غه‌ نین.

ئۆتۆمسـترۆئێكسپـۆرت (Atomstroiexport) كۆنتراكتچی ده‌وڵه‌تی ڕوسی كه‌ ده‌زگاكانی ناوه‌كی ئێران دروسـت ده‌كات ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئازربایجانیدا وتووێـژ ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی باره‌كه‌.

XS
SM
MD
LG